زانست

ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراق گه‌وره‌ترین به‌ قاچاغبردنی‌ توانای‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێتی‌ عێراق ئاشكراده‌كات

ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌: به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێگه‌ی‌ كۆمپانیای‌ ئێرسلینك له‌كاتی‌ تاوانه‌كه‌دا گیراوه‌‌

ده‌سته‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراق گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی‌ به‌قاچاغبردنی‌ توانای‌ تۆڕی‌ ئینته‌رنێتی‌ عێراق ئاشكراده‌كات.

ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: كارمه‌ندانی‌ ده‌سته‌كه‌ له‌ كه‌ركوك به‌ هه‌ماهه‌نگی‌ له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی‌ پشكنه‌ری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌یوه‌ندییه‌كان چوونه‌ته‌ شوێنی‌ كۆمپانیای‌ ئێرسلینك و ئای‌ كیو له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك و توانیویانه‌ گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی‌ به‌ قاچاغبردنی‌ توانای‌ ئێنته‌رنێت له‌ رێگه‌ی‌ فایبه‌رئۆپتیكه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ی‌ سیمفۆنی‌ له‌ عێراق ئاشكرابكه‌ن.

نه‌زاهه‌ ئاماژه‌یبه‌وه‌شداوه‌ ئه‌و پرۆسه‌ی‌ به‌قاچاغبردنه‌ كه‌ له‌ پرۆژه‌كه‌دا ئاشكراكراوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 47 لیمدا و به‌های‌ هه‌ر لیمدایه‌كیش مانگانه‌ یه‌ك ملیۆن دۆلاری‌ ئه‌مریكییه‌.

نه‌زاهه‌ ئاشكراشیكردووه‌ ئامێری‌ تایبه‌ت به‌و پرۆسه‌یه‌یان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێگه‌ی‌ ئێرسلینكیشیان له‌ كه‌ركوك له‌كاتی‌ تاوانه‌كه‌دا ئاشكراكردووه‌ دۆسیه‌كه‌یان خستوه‌ته‌به‌ر ده‌ستی‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ تایبه‌تمه‌ند.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1940