زانست

په‌یوه‌ندی سه‌ركه‌وتنی خوێندكار به‌ سمارت فۆنه‌وه‌

لە توێژینەیەکی دوو زانکۆی بەلجیکادا دەرکەوتووە کە ئالودەبوونی خوێندکاران بە تەلەفۆنی زیرەک سەرکەوتنی ئەکادیمییان کەم دەکاتەوە.

زانکۆی ئانڤەرس و گێنت توێژینەوەیەکیان لەسەر ٧٠٠ خوێندکاری قۆناغی یەکی بەشی ئابووری و کۆمەڵناسی  لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا، ئەنجام داوە.

بەپێی توێژینەوەکە، خوێندکاران لە وانەیەکدا تێکرا ٣ جار و لەکاتی خوێندنی وانەکانیشیانیدا ٢ جار تەلەفۆنە زیرەکەکانیان بەکاردەهێنن. هاوکات دەرکەوتووە ئەو خوێندکارانەی تەلەفۆن بەکاردەهێنن، ئەنجامی تاقیکردنەوەکانیان بە تێکرا٢٠ نمرە کەمتر بووە.

ئەو خوێندکارانی کەمتر تەلەفۆنەکان بەکار دەهێنن رێژەی دەرچوونیان لە تاقیکردنەوەکان لە سەرو لەسەدا ٧٠وەیە. لەکاتێکدا ئەوانەی تەلەفۆن بەکاردەهێنن تێکڕای دەرچوونیان لەسەدا ٦٠.٦بووە.

بەپێی گوتەی پسپۆرێک کە بەشداری کردووە لە توێژینەوەکەدا لەزانکۆی گێنت، بەناوی سیمۆن ئامەز ئاماژە بەوە دەکات کە خوێندکاران زۆربەیان وەک ئامرازێک بۆ خۆشی تەلەفۆنەکان بەکاردەهێنن و سەرقاڵ بوون بە وانە و بەسەربردنی کاتێکی خۆش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هزر و بێ توانایی. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە509