هەمەڕەنگ

وه‌زیری‌ ته‌نیایی‌ ده‌ستبه‌كارده‌بێت

تێریزا مه‌ی‌: نۆ ملیۆن كه‌س له‌ به‌ریتانیا هه‌ست به‌ ته‌نیایی‌ ده‌كه‌ن‌

تێریزا مه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا ده‌ستبه‌كاربوونی‌ وه‌زیرێكی‌ بۆ ته‌نیایی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ هاوكاریكردنی‌ ملیۆنان به‌ریتانی‌ له‌و كێشه‌یه‌ راگه‌یاند.

حكومه‌تی‌ به‌ریتانیا پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ زنجیره‌یه‌ك پێشنیار ده‌ربڕی‌ كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ ژیانی‌ ته‌نیایی‌ گه‌ڵاڵه‌ كرابوو دوای‌ مردنی‌ په‌رله‌مانتار جۆ كۆكس.

خاتوو جۆكس به‌ر له‌وه‌ی‌ له‌لایه‌ن راستڕه‌وێكی‌ توندڕه‌وه‌وه‌ بكوژرێت، كه‌مپینێكی‌ بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ ته‌نیایی‌ ده‌ستپێكردبوو.

تێریزا مه‌ی‌- سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ به‌ریتانیا، وتی؛ له‌ وڵاتێكی‌ پتر له‌ 60 ملیۆن كه‌س‌و له‌ته‌مه‌نێكدا كه‌ ئێمه‌ ده‌توانین ده‌ستبه‌جێ‌ په‌یوه‌ندی‌ بكه‌ن به‌ هاوڕێكان‌و خزمه‌كان‌و ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی‌ بێگانه‌شه‌وه‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ جیهان،  ره‌نگه‌ كارێكی‌ نا عه‌قڵانی‌ بێت كه‌هیچكام له‌ئێمه‌ هه‌ست به‌ته‌نیایی‌ بكه‌ین.  له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا هێشتا پتر له‌ 9ملیۆن كه‌س ده‌ڵێت ئه‌وان هه‌میشه‌ هه‌ست به‌ته‌نیایی‌ ده‌كه‌ن. دوو سه‌د هه‌زار خه‌ڵكی‌ به‌ته‌مه‌ن هیچ جۆره‌ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ‌ هاوڕێیه‌ك یان خزمێكدا ناكه‌ن له‌ماوه‌ی‌ پتر له‌مانگێك. پتر له‌ سه‌دا 85ی‌ گه‌نجانی‌ خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌تی‌ ده‌ڵێن: زۆربه‌ی‌ رۆژه‌كان هه‌ست به‌ته‌نیایی‌ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌كو خودی‌ جۆ راهاتبوو بڵێت: ته‌نیایی‌ مانای‌ جیاكاریی‌ نییه‌. به‌ڵام كاریگه‌ریی‌ ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌ئێمه‌، بۆیه‌ هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه‌ ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت له‌چاره‌سه‌ركردنی‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1701