زانست

روسیا: پله‌ی‌ گه‌رما له‌ سیبریا بۆ 65 پله‌ی‌ ژێر سفر دابه‌زی

سیبریا: خوێندنگه‌ و باخچه‌كانی‌ ساوایانی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌وامیان ڕاگرت ‌

هه‌رچه‌نده‌ ناوچه‌ی‌ سیبریای‌ ڕوسیا به‌ناوبانگه‌ به‌سه‌رما و سۆڵه‌یه‌كی‌ زۆر سه‌خت, به‌ڵام دابه‌زینی‌ پله‌كانی‌ گه‌رما ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌كی‌ پێوانه‌ییان تۆماركردووه‌ و بۆ 65 پله‌ی‌ ژێر سفر دابه‌زیوه‌. 

به‌هۆی‌ ئه‌و شه‌پۆلی‌ سه‌رماو سۆڵه‌ سه‌خته‌وه‌ خوێندنگه‌ و باخچه‌كانی‌ ساوایان له‌ سیبریا ده‌وامیان ڕاگرت و ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ ناوچه‌كه‌ش هۆشدارییان به‌ هاوڵاتیاندا له‌ چونه‌ ده‌ره‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی‌ زۆر و گه‌ڕان به‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كاندا. 

وه‌زاره‌تی‌ باری‌ نا ئاسایی‌ ڕوسیاش ڕێنماییداوه‌ به‌ هاوڵاتیان له‌باره‌ی‌ چۆنێتیی‌ مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌شوهه‌وا سه‌خته‌ كه‌م وێنه‌یه‌ی‌ ناوچه‌كه‌ به‌خۆوه‌ی‌ ده‌بینێت, بۆ ئه‌وه‌ی‌ جلوبه‌رگی‌ تایبه‌ت له‌به‌ربكه‌ن و ئاو زۆر بخۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ وشك نه‌بنه‌وه‌. 

پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و كه‌شوهه‌وا سه‌خته‌ی‌ ئێستای‌ سبیبریا, تا كۆتایی‌ ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وام بێت. 

له‌ناوچه‌ی‌ یاكوتیای‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ مۆسكۆش پله‌كانی‌ گه‌رما بۆ 67 پله‌ ژێر سفر دابه‌زیون و تا ڕاده‌یه‌كی‌ زۆر ژیان تیایدا وه‌ستاوه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە657