هەمەڕەنگ

پەیکەری هونەرمەندێکی کورد لە ئەڵمانیا دانرا

هونەرمەندێکی کوردی دانیشووی وڵاتی ئەڵمانیا پەیکەرێک بۆ ئه‌و شاره‌ی لێی نیشته‌جێبووه‌ دروست دەکات و لە چواڕیانی سەرەکی شارەکە دادەنرێت. 

هونەرمەندی پەیکەرتاش سامان هیدایەت، هونەرمەندێکی کوردی خەڵكی باشوری کوردستانەو ماوەی دوو ساڵە وەک پەنابەر لە شاری مۆنهایمی وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە بە پشتیوانی ئەنجومەنی شارەکە پەیکەرێک بە ناوی هاواری ئازادی بۆ شارەکەی دروست دەکات. 

سامان هیدایەت، رایگەیاند پەیکەرەکە گوزارشت لە ئازاری پەنابەران دەکات و ژنێکی کورد بە جلی کوردیەوە هاواری ئازادی دەکات و خێزانێکن بەدوای شوێنێک دەگەڕێن تێیدا ئازاد و پارێزراو بن. 

تارا شەوکەت، لە رێکخراوی بێراتونگ سێنتروم کە هاوکارێکی سەرەکی سامان بوە لە جێبەجێکردنی پرۆژەی پەیکەرەکەدا رایگەیاند؛ دوای خستنەڕووی بیرۆکەی پەیکەرەکەو پێشکەشکردنی بە پارێزگارو ئەنجومەنی پارێزگای مۆنهایم پرۆژەکە پەسەندکراو بودجەی بۆ تەرخانکراو دوای دوو ساڵ کار لەسەرکردنی پرۆژەکە هاتەبوون. 

دانیێل زیمەرمان، پارێزگاری شاری مۆنهایم، سوپاسی سامانی کرد بۆ ئەو دیاریە هونەریەی کە پێشکەشی پەنابەران و خەڵکی شاری مۆنهایمی کردوەو رایگەیاند کە ئەو پەیکەرە ماناو دەلالەتی زۆری هەیەو ئاماژەیەکە بۆ خۆگونجاندنی ئەو پەنابەرانەی کە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا روویان لەو وڵاتە کردوەو پەنابەرانیش لەگەڵ ئەڵمانەکان دەتوانن پێکەوە بژین و بەشداربن لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵگادا.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5763