ئابووری

عیراق لەبەرهەمهێنانی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا نزیكدەبێتەوە

عێراق لە بەرهەمهێنانی پێنج ملیۆن بەرمیل نەوت لەڕۆژێكدا نزیكبوەتەوە، وەزیری نەوت دەڵێ: عێراق پابەند دەبێت بەڕێژەی دیاریكراوی بەرهەمهێنانی نەوتەوە. 

جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانی بۆ ڕۆژنامەنوسان لە ئەبوزەبی رایگەیاند، ئێستا عێراق ڕۆژانە نزیكەی چوار ملیۆن و 300 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنێت.  

لعێبی وتی: سەرەڕای بەرزبونەوەی نرخی نەوت، پێویستە ڕێككەوتنی كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لەناو وڵاتانی رێكخراوی ئۆپیك و لە دەرەوەی ڕێكخراوەكەش بەردەوام بێت بۆ ئەوەی نرخ جێگیر ببێت. 

بەگوێرەی قسەی وەزیری نەوت، عێراق دەیەوێت لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا سێ گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بواری گاز ئیمزا بكات، بۆ ئەوەی سود لە گازی كێڵگەكانی نەوتییەكانی باشوری وڵات وەربگرن.   


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە545