ئابووری

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانكی‌ سه‌یدسادق: به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ چه‌كی‌ پاره‌ی‌ گه‌نم ره‌وانه‌ی‌ به‌غداد كراوه‌ته‌وه‌

سه‌لاح تۆفیق: پاش راستكردنه‌وه‌ی‌ هه‌ڵه‌كه‌ پاره‌كه‌ له‌ به‌غداوه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم و دابه‌شده‌كرێت‌

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ بانكی‌ سه‌یدسادق رایده‌گه‌یه‌نێت: چه‌كی‌ سێ ملیار و 366 ملیۆن دیناری‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جوتیارانیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌, به‌ڵام به‌هۆی‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ چه‌كه‌كه‌ ره‌وانه‌ی‌ به‌غداد كراوه‌ته‌وه‌و نزیكی‌ ده‌ رۆژی‌ ده‌وێت بۆ چاككردنی‌ هه‌ڵه‌كه‌، دواتریش پاره‌كه‌ ده‌گاته‌ هه‌رێم و به‌سه‌ر جوتیاراندا دابه‌شده‌كرێت.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1547