هەمەڕەنگ

قادر ئەسعەد كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی ناسراو قادر ئەسعەد كلیپێكی نوێ بڵاودەكاتەوە كاریش بۆ بڵاوكردنەوەی ئەلبومە نوێكەی دەكات.

قادر ئەسعەد لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی گوڵی تەمەنم بڵاودەكاتەوە كە لە تێكست و میلۆدی خۆیەتی و كاری دابەشكردنی میوزیكی گۆرانییەكەش لەلایەن ڕۆستەم حاجییەوە ئەنجامدراوە و بژار دیلان میكس و ماسترینگی بۆ كردووە.

قادر ئەسعەد لە لێدوانێكیدا بە KNN ڕاگەیاند كلیپی گۆرانییەكە لە ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید وێنەگیراوە و هەر خۆشی كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.

ئەو هونەرمەندە باسی لەوەش كرد، پەیمانی هاوسەری وەك ئەكتەر لە كلیپەكەدا بەشداری كردووە لەو ڕێگایەشەوە ویستوێتی ئەوە نیشان بدات كە ئەو لە كلیپەكاندا بەشدار دەبن لای ئەو بە چاوێكی ڕێزەوە سەیردەكرێت.

قاد ئەسعەد لە درێژی لێدوانەكەیدا بۆ KNN ئاماژەی بەوە كرد، هاوسەرەكەی جگە لەوەی وەك ئەكتەر كاری كردووە هاوكات كاری وێنەگرتن و مێكاپی كلیپەكەشی كردووە.

سەبارەت بە کاری داهاتووی قادر ئەسعەد باسی لەوە كرد، بەم زووانە ئەلبومێك بڵاودەكاتەوە كە لە حەوت تراك پێك هاتووە و كلیپێكی دیكەش وێنە دەگرێت. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1019