هەمەڕەنگ

جێگر سەباح كلیپێكی میوزیكی بڵاودەكاتەوە

میوزسیانی لاو جێگیر سەباح كلیپێكی میوزیكی بڵاودەكاتەوە كە بە ستایلی هاوس تۆماری كردووە.

جێگر سەباح لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی پارچە میوزیكێك لەژێر ناوی جێگیر میوزیك هاوس بڵاودەكاتەوە كە زۆرینەی كارە میوزیكییەكانی بەرهەمەكە خۆی ئەنجامیداوە، كلیپی گۆرانییەكەش لە هەولێر وێنەگیراوە و یوسف لەشكری كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.

ئەو میوزسیانە ساڵی 1989 لە هەولێر لەدایكبووە و ماوەی چەند ساڵێكە دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە، كاری میوزیكی و ئاوازدانانی بۆ زیاتر لە 200 هونەرمەندی كورد كردووە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە704