ئابووری

داوادەكرێت موچەی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم بخرێتە سەر حكومەتی فیدراڵی

سێ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران داوادەكەن موچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی بخرێتە سەر حكومەتی فیدراڵی و بۆ ئەم مەبەستەش پرۆژەیەكیان پێشكەشكرد.

هەریەك لە ئەمین بەكر و مەحمود رەزا و زانا رۆستایی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی گواستنەوەی موچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێم بۆ سەر حكومەتی فیدراڵی سەردانی دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراقیان كرد و پرۆژەیەكیان پێشكەش بە حسێن عەسكەری سەرۆكی دەزگاكە كرد.

ئەو سێ ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران داوایانكرد موچەی شەهیدان و زیندانیانی هەرێم هاوتای ناوچەكانی تری عێراق بكرێت.

حسێن عەسكەری پێشوازی لە پرۆژەكە كرد و بەڵێنیدا هاوكاری جدی بكات بۆ ئەوەی جێبەجێ بكرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2350