ئابووری

هه‌ڵه‌بجه‌: ژماره‌یه‌ك گه‌نج كه‌مپینێكیان بۆ لێخۆشبوون له‌ قه‌رزی بچوك راگه‌یاند

كه‌مپێنێك له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك گه‌نج له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یه‌نرا، سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینه‌كه‌ش ده‌ڵێت: له‌ ساڵانی ڕابردوو قه‌رزی بچوكیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی بێكاری و قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ناتوانن قه‌رزه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌مپینه‌وه‌ واژۆ كۆبكه‌نه‌وه‌ و ئاراسته‌ی حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قه‌رزه‌كه‌ خۆشببن.

ده‌شڵێت: كه‌مپینه‌كه‌ فراوانتر ده‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ سودمه‌ندبوون له‌ پێشنه‌ی خانوبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیریان كردووه‌ ناتوانن قه‌رزه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە550