هەمەڕەنگ

ڤیدیۆ.. رووداوێكی مه‌ترسیدار گه‌ر وریا نه‌بن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌سه‌ر ئێوه‌شدا بێت

 کامێرای چاودێری ناو به‌رزكه‌ره‌وه‌(مەسعەد) رووداوێکی دڵتەزێنی خانمێکی چینی تۆماردەکات. 

لەشاری شانگهای چین دوو خانم  به‌ده‌م قسه‌كه‌كردنه‌وه‌ چاوەڕێدەکەن دەرگای به‌رزكه‌ره‌وه‌كه‌ بکرێتەوە و بچنە ناوی.

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دیارە، خانمی یەکەم کە سەرقاڵی مۆبایلەکەیەتی و کاتێک دەچێتە ناو به‌رزكه‌ره‌وه‌كه‌وه‌ دەستبەجێ دەکەوێت و قاچێکی لە دەرەوە دەبێت.

لێرەدا خانمەکە هەوڵدەدات قاچی بێنێتە ژوورەوە، بەڵام بەخێراییەکی زۆر دەرگای به‌رزكه‌ره‌وه‌كه‌ دادەخرێت و ٣ نهۆم بەرزدەبێتەوە.

بەپێی راپۆرتە هەواڵییەکانی چین کاتێک دەرگای به‌رزكه‌ره‌وه‌كه‌ دادەخرێت، قاچی ژنەکە بەهۆی ئەوەی گیربووە تا سەر ئەژنۆی ئەبڕێت بەمەش دیمەنی ئەم رووداوە بۆتە جێی ترس لەدڵی هاوڵاتییان.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە16864