ئابووری

نوێنه‌رانی‌ كورد بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ده‌كه‌ن

به‌هۆی‌ له‌به‌رچاو نه‌گرتنی‌ تێبینیه‌كانیان له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2018 ، نوێنه‌رانی‌ كورد بڕیاریاندا بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران  بكه‌ن.

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان پێش به‌ڕێوه‌چونی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران،  جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كان و ئه‌ندامانی‌ كورد له‌ لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران كۆبونه‌ته‌وه‌ و بڕیاریانداوه‌  بایكۆتی‌ دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌هۆكاری‌ بایكۆتكردنی‌ دانیشتنه‌كه‌ش له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی‌ كورده‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، پێشتر نوێنه‌رانی‌ كورد  تێبینیان له‌سه‌ر چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ پرۆژه‌ یاساكه‌ هه‌بوه‌ و داوایانكردوه‌ گۆڕانكاری‌ تێدا بكرێت، به‌ڵام هیچ گۆڕانكاریه‌كی‌ تێدا نه‌كراوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە540