هەمەڕەنگ

سیریل فەتاح چەند گۆرانییەكی هەڵپەڕكێ بڵاودەكاتەوە

خانمە هونەرمەند سیریل فەتاح چەند گۆرانییەكی نوێی هەڵپەڕكێ تۆمار دەكات و بەشێوەی كلیپێكی سادە بڵاویدەكاتەوە.

سیریل فەتاح حەوت گۆرانی هەڵپەڕكێ تۆمار دەكاتەوە كە بەرهەمی فۆلكلۆری كوردین و چەندین هونەرمەند وتویانەتەوە، ئەو گۆرانیانەش لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپێكی سادە بڵاویدەكاتەوە كە ماوەیەكی زیاتر لە 25 خولەكە.

ئەو بەرهەمانەی سیریل تۆماری كردونەتەوە بریتین لە گۆرانییەكانی لەرزانە لەرزانە، هەی بێنە بێنە، خۆشە هەورامان، تروكە تروكە، بۆ تۆرای و دووسەر لەسەر سەرینێك هەروەها گۆرانی سنجانە سنجانە، كاری میوزیكی سەرجەم گۆرانییەكانیش لەلایەن نەبەرد جوانمیری هاوسەرییەوە ئەنجامدراوە.

ئەو خانمە هونەرمەندە لە پەیامێكیدا باسی لەوە كردووە كە ئەم بەرهەمانەی وەك دیاری ساڵی نوێ پێكەشی هەوادارانی كردووە و هیوای خواستووە بەرهەمەكەی بەدڵی هەمووان بێت، هەروەها ساڵی 2018 كۆتایی ناخۆشی و ناهەموارییەكان بێت ساڵی داهاتوو پڕبێت لە شادی بۆ هەمووان. 

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4389