ئابووری

ئاماره‌كانی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ مانگی‌ رابردوو

مانگی‌ رابردوو وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق زیاتر له‌ 109 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی‌ هه‌نارده‌ كردووه‌ و داهاته‌كه‌شی‌ شه‌ش ملیار و 496 ملیۆن دۆلار بووه‌.

عاسم جیهاد وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌م 109 ملیۆن و 573 هه‌زار و 817 به‌رمیل نه‌وتی‌ كێڵگه‌كانی‌ ناوه‌ڕاست و باشوور هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ كراوه‌ و داهاته‌كه‌شی‌ شه‌ش ملیار و 496 ملیۆن و 204 دۆلار بووه‌.

ئاشكراشیكرد به‌راورد به‌ مانگی‌ تشرینی‌ دووه‌م هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌ مانگی‌ كانونی‌ یه‌كه‌مدا زیادی‌ كردووه‌ و له‌و مانگه‌دا تێكڕای‌ رۆژانه‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت گه‌یشتوه‌ته‌ سێ‌ ملیۆن و 535 هه‌زار به‌رمیل و هه‌ر به‌رمیلێكیش به‌ 59 دۆلار و 29 سه‌نت فرۆشراوه‌.

كۆتایی هه‌موو مانگێك وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق ورده‌كاری‌ بڕی‌ نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراو و داهاته‌كه‌ی‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ ساڵێكه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هیچ زانیارییه‌كی‌ ده‌رباره‌ی‌ فرۆشتنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم و داهاته‌كه‌ی‌ ئاشكرانه‌كردووه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە515