ئابووری

ژاپۆن: بۆرسه‌ی‌ تۆكیۆ به‌بۆنه‌ی‌ دواین رۆژی‌ كاركردن له‌ ساڵی‌ 2017 مه‌راسیمێكی‌ رێكخست

به‌بۆنه‌ی‌ دواین رۆژی‌ كاركردنی‌ ساڵی‌ 2017وه‌، له‌ بۆرسه‌ی‌ شاری‌ تۆكیۆی‌ پایته‌ختی‌ ژاپۆن مه‌راسیمێك رێكخرا و یوتا ئیاما یاریزانی‌ پیشه‌گه‌ری‌ یاری‌ ئه‌لگۆ زه‌نگی‌ داخستنی‌ بۆرسه‌ی‌ ساڵی‌ 2017ی‌ لێدا و رۆژی‌ چواری‌ مانگی‌ داهاتو بۆرسه‌ی‌ ژاپۆن ساڵی‌ نوێی‌ كاركردن ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

له‌ مه‌راسیمه‌كه‌دا سه‌رۆكی‌ جێبه‌جێكاری‌ بۆرسه‌ی‌ ژاپۆن وتارێكی‌ پێشكه‌شكرد، له‌ وتاره‌كه‌یدا هاتنه‌سه‌ركاری‌ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكای‌ وه‌كو یه‌كێك مه‌ترسییه‌كانی‌ ساڵی‌ 2017 له‌سه‌ر بازاڕی‌ پشكه‌كان ناوبرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە651