ئابووری

هه‌رێم: ڕێژه‌ی‌ هه‌ژاری‌ بۆ 15% به‌رزبووه‌ته‌وه‌

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاماری‌ سلێمانی‌، به‌هۆی‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ و لێنه‌زانینی‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی‌ هه‌رێمه‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كان، ڕێژه‌ی‌ هه‌ژاری‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ هه‌رێم گه‌یشتووته‌ 15% ، له‌كاتێكدا به‌ر له‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ ڕێژه‌كه‌ له‌ 3% بووه‌, ڕێژه‌ی‌ بێكاریش گه‌یشتووه‌ته‌ 14 % ، له‌ كاتێكدا پێشتر 8% بووه‌.  


تادێت هاوڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان هه‌ژارتر و بێكارتر ده‌بن, ئێستا مووچه‌خۆره‌كانی‌ حكومه‌تیش ناتوانن به‌ مووچه‌كانیان پێداویستیه‌كانی‌ ژیانیان پربكه‌نه‌وه‌, سه‌رقاڵی‌ كرێكاری‌ و دووكاندارین به‌نموونه‌ی‌ ئه‌م دوو مامۆستایه‌

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ئاماری‌ سلێمانی‌، ڕێژه‌ی‌ هه‌ژاری‌ له‌ هه‌رێم به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 15% له‌ كاتێكدا به‌ر له‌ قه‌یرانی‌ دارایی‌ ڕێژه‌كه‌ 3% بووه‌, ڕێژه‌ی‌ بێكاریش بۆ له‌ 14 % به‌رزبۆته‌وه‌ له‌ كاتێكدا پێشتر 8% بووه‌. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2159