هەمەڕەنگ

باكوری‌ كوردستان: مۆزه‌خانه‌یه‌ك بۆ ئاژه‌ڵناسی‌ له‌ شاری‌ ئامه‌د كرایه‌وه‌

ئامه‌د: له‌ مۆزه‌خانه‌كه‌دا هه‌زار و 500 ئاژه‌ڵی‌ جۆراوجۆر نمایشكران‌

له‌ شاری‌ ئامه‌دی‌ باكوری‌ كوردستان مۆزه‌خانه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ ئاژه‌ڵناسی‌ له‌ كۆلێژی‌ زانستی‌ زانكۆی‌ دیجله‌ كرایه‌وه‌، مۆزه‌خانه‌كه‌ ئێسكه‌په‌یكه‌ری‌ هه‌زار و 500 ئاژه‌ڵی‌ جۆراوجۆری‌ تێدا نمایشكراوه‌. 

پرۆفیسۆر دكتۆر عه‌لی‌ ساتار، وتی؛ له‌ مۆزه‌خانه‌كه‌مان هه‌زارو 500 ئاژه‌ڵ هه‌یه‌، چوار جۆریان مه‌ترسی‌ له‌ناوچونیان له‌سه‌ره‌، 12 جۆریان تایبه‌تن و ته‌نیا له‌ توركیادا هه‌ن، هه‌روه‌ها له‌ مۆزه‌خانه‌ی‌ ئێمه‌ ئێسكه‌پیكه‌ری‌ پاشماوه‌ هه‌یه‌ مێژوه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌ر له‌ 15 ملیۆن ساڵ..


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە603