ئابووری

دهۆك: قه‌یرانی دارایی كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر فرۆشتنی زێڕ دروستكردووه‌

زێڕنگه‌ره‌كانی دهۆك: ئاستی كڕینی زێڕ زۆر دابه‌زیوه‌ و هاوڵاتیان زێڕه‌كانیان ده‌فرۆشن‌

به‌هۆی‌ درێژه‌كێشانی قه‌یرانی دارایی له‌ هه‌رێمی كوردستان، كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر بازاڕ دروست بووه‌ و زێڕنگه‌رانی دهۆك، ده‌ڵێن، بازاڕی زێڕ هیچ كاتێك به‌ قه‌ده‌ر دوو ساڵی ڕابردوو سست نه‌بووه‌، ده‌شڵێن: كڕینی زێڕ له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ زۆر كه‌می كردووه‌ و كاری ئه‌وان ئێستا زیاتر بوه‌ته‌ كڕینی زێڕ، هاوڵاتیانیش ده‌ڵێن: به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ ناچارن  زێڕه‌كانیان بفرۆشن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1339