ئابووری

ئه‌مریكا پێشوازیی‌ له‌ خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ده‌كات له‌لایه‌ن به‌غداده‌وه‌

فۆتۆ: ئه‌رشیف‌

ئه‌مریكا پێشوازی‌ له‌ خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌كات له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ به‌غداوه‌، باڵیۆزی‌ ئه‌و وڵاته‌ش خوازیاره‌، عێراق هه‌نگاوی‌ زیاتر بنێت.

دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غداد، له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی‌ تویته‌ر نوسیویه‌تی‌: خۆشحاڵن كه‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌ستیكردوه‌ به‌خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ هه‌ندێك له‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان.

باڵیۆزی‌ ئه‌مریكا هیواشی‌ خواستوه‌، به‌مزوانه‌ حكومه‌تی‌ به‌غدا موچه‌ی‌ زیاتری‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان خه‌رج بكات ‌و هه‌نگاوی‌ زیاتر بنێت.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادیی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق رایگه‌یاندبوو، به‌غدا ده‌ستیكردوه‌ به‌خه‌رجكردنی‌ موچه‌ی‌ سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ‌و ئێستاش وردبینی‌ له‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌ ‌و ته‌ندروستیدا ده‌كه‌ن.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4506