هەمەڕەنگ

عومەری كەریم ئاغا ... 40 ساڵ ئەزمون لە فرۆشتنی بەهارات و دەرمانە كوردەواریەكان

عومەری كەریم ئاغا كەسایەتی هونەری دیاری كورد ، جیاواز لە كاری هونەری هێندەی گەورەیی عەشقی بۆ هونەرەكەی ئەوەندەش بەعەشقەوە لە سلێمانی ماوەی زیاتر لە 40 ساڵە كاری سەودای بەهارات دەكات.

 KNN لە ڕاپۆرتێكی مەیدانیدا عومەری كەریم ئاغا دەدوێنێت و باس لەوە دەكات خواردنەكان بەتامی بەهارات تامو چێژێكی تایبەتی خۆیان هەیە و ئەگەر ماڵا بەهاراتی تێدا نەبێت و بۆنی بەهارات و پیاز و ڕۆنی لێ‌ نەیەت ئەو ماڵە بە ئاوەدان ناژمێردرێت.

لەباسكردنی تامو و چێژیی خواردنە كوردەواریەكاندا عومەری كەریم ئاغا دەڵێت: ئەگەر ژن بەقەدەر یاپراخ پیاوی خۆش بویستایە كێشەی ژن و پیاو نەدەما .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە10320