ئابووری

له‌ پشوی یه‌كشه‌ممه‌دا موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگانه‌ ده‌درێن

وه‌زاره‌تی دارایی له‌ ئاگادارییه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ KNNC ناردووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات سه‌رباری ئه‌وه‌ی بڕیاربوو رۆژی 24/12/2017 وه‌كو پشوی جه‌ژنی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح (د.خ) راگه‌یاندرابوو، به‌ڵام سه‌رجه‌م بانك و گه‌نجینه‌كان ده‌وامیان ده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی موچه‌، به‌م شێوه‌یه‌:

بۆ / سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن
ب/ ئاگادار كردنه‌وه‌

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ڕایده‌گه‌ینێت:- سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌، به‌رواری‌ (24/12/2017)، كراوه‌ته‌ پشوی‌ فه‌رمی له‌ دام و ده‌زگاكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ڵام گه‌نجینه‌ و بانكه‌كان له‌ ده‌وامی ئاسایی خۆیان ده‌بن، بۆ دابه‌ش كردنی‌ مووچه‌ی‌ ئه‌و شوێنانه‌ی‌ كه‌ ڕاگه‌یاندرابوو له‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت. 

- ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ به‌رواری‌ 24/12/2017، مووچه‌ی‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی و مووچه‌ی‌ مانگی‌ (9)ـی‌ ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.

- وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌
- وه‌زاره‌تی‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان
- وه‌زاره‌تی‌ پلان دانان 
- دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی
- مافی‌ مرۆڤ
- ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌رێم
- ده‌سته‌ی‌ ژینگه‌
- ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان
- ده‌سته‌ی‌ ده‌سپاكی‌
- كۆمسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ كوردستان


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە39665