هەمەڕەنگ

دوای ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كرێ ژنێك له‌ناو فڕۆكه‌كه‌ هاوار ده‌كات (هه‌مووتان ده‌كوژم)

دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرابوو جگه‌ره‌ ده‌كێشێت لە نێو فڕۆکەدا، هەڕەشە کوشتنی سه‌رجه‌م سه‌رنشینانی ناو فڕۆكه‌كه‌ دەکات.

لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆی خانمێک بڵاودەبێتەوە کە هەڕەشەو هاوار بەسەر سەرنشینەکانی نێو فڕۆکەکەدا دەکات ئەمەش پاش ئەوەی لەلایەن ستافی نێو فڕۆکەکە ئاشکرا ده‌كرێت له‌شوێنی ده‌ستشۆره‌كاندا جگەرە دەکێشێت و هەوڵی لەکارخستنی ئامێری ئاشکراکردنی جگەرە کێشان دەدات.

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، خانمەکە عەینەکێکی لەچاودایەو کڵاوێکی لەسەرەو هەڕەشەو هاوار دەکات بەسەر سەرنشێنەکانی ناو فڕۆکەکە و دەڵێت " هەموو کەسەکانی ناو فڕۆکەکە دەکوژم.... هەمووتان دەکوژم ...ئەیکەم"

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، فڕۆکەکە تایبەتە بە کۆمپانیای ساوسویست ئیرلاینزو ١٤١ کەسی تێدایە  کە لە بورتلاندەوە بەرەو ساکرامانتو لە کالیفۆرنیا گەشت دەکات .


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە10533