زانست

سێ كه‌شتیوانی‌ ئاسمانی له‌ وێستگه‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌وه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی‌

سێ كه‌شتیوانه‌ ئاسمانییه‌كه‌ به‌ ته‌ندروستیه‌كی‌ باشه‌وه‌ گه‌یشتنه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی‌ ‌

دوای‌ به‌سه‌ربردنی‌ شه‌ش مانگ له‌ وێستگه‌ی‌ ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی, ئه‌مڕۆ سێ كه‌شتیوانیی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ به‌ كه‌پسپوله‌یه‌كی‌ ئاسمانیی ڕوسیایی گه‌ڕانه‌وه‌ سه‌ر زه‌وی‌.

كه‌پسوله‌ ئاسمانییه‌كه‌ی ڕوسیا له‌ جۆری‌ سویوزه‌ و هه‌ر سێ كه‌شتیوانی هه‌ریه‌ك له‌ ڕوسیا و ئاژانسی‌ ئاسمانیی ئه‌وروپا و ئاژانسی‌ نێوده‌وڵه‌تیی‌ ناسای‌ هه‌ڵگرتبوو.

سێ كه‌شتیوانه‌ ئاسمانییه‌كه‌ ماوه‌ی‌ 139 ڕۆژ له‌وێستگه‌ی‌ ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تیی‌ به‌تایبه‌تی له‌ تاقیگه‌ی‌ ئاسمانی خولگه‌یی‌ مانه‌وه‌, ئه‌مڕۆش كه‌پسوله‌ ئاسمانییه‌كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ په‌ڕه‌شوتێكه‌وه‌ له‌ناوچه‌یه‌كی‌ دوره‌ ده‌ستی‌ كازاخستان كه‌وته‌خواره‌وه‌ و هه‌ر سێ كه‌شتیوانه‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 20 خوله‌كدا له‌ كه‌پسوله‌ فه‌زاییه‌كه‌ ده‌رهێنراون و به‌ته‌ندروستیه‌كی‌ باشه‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر زه‌وی‌. 



تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1859