هەمەڕەنگ

به‌وێنه‌.. ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له‌ سلێمانی بۆی نه‌كرا كچێكی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت ده‌یه‌وێ بیكا

كچێكی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری سلێمانی لە رێگەی ئەنجامدانی چەند كارێكی خێرخوازییەوە دەیەوێت خزمەت بەو كەسانەی هاوشێوەی خۆی بكات كە خاوەن پێداویستی تایبەتن و رۆژانە بە هۆی نەبوونی ئەو پێداویستیانەوە رووبەڕووی كێشە و گرفت دەبنەوە. 


 سارا عوسمان تەمەنی 26 ساڵە و خاوەن پێداویستی تایبەتە، ئەو دەرچووی كۆلێجی هونەرە جوانەكانە و ئێستا لە خوێندنگەیەكی شاری سلێمانی وەك مامۆستا رۆژانە دەوامی ئاسایی خۆی دەكات، بەڵام بەردەوام لە بیری چۆنیەتی خزمەتكردنی ئەو كەسانەدایە كە هاوشێوەی خۆی خاوەن پێداویستی تایبەتن.


سارا عوسمان بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووه‌، پێشتر چەند پڕۆژەیەكی ئەنجامداوە، لەوانەش بە گشتیكردنی شوێنە گشتییەكان، لەو چوارچێوەیەشدا هەستاوە بە دروستكردنی رەمپا بۆ باخچەكان تاوەكو كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بتوانن بچنە ئەو باخچانەوە و سوودیان لێوەربگرن.

لە ئێستاشدا ئەو سەرقاڵی دانانی تەوالێتی تایبەت بە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتە لە مزگەوتەكانی شاری سلێمانی.

سارا عوسمان وتی: "ئەو پڕۆژەیەش لە چوارچێوەی پڕۆژەی بە گشتیكردنی شوێنە گشتییەكانە، بە پێی ئەو داتایەی وەرم گرتووە مزگەوتەكانی سلێمانی تەوالێتی تایبەت بە كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیان نییە و ئەوەش كێشە و گرفتی زۆری بۆ ئەو كەسانە دروست كردووە و رۆژانە لە كاتی چوونە بازاڕەكاندا رووبەڕووی كێشە دەبنەوە".

ناوبراو ئەو پڕۆژانە لەسەر ئەركی خۆی ئەنجام دەدات و داواش لە حكوومەت و كەرتی تایبەت دەكات، لەكاتی ئەنجامدانی پڕۆژەكاندا بیریان لە لای كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتیش بێت و لە پڕۆژەكاندا شوێنی تایبەت بۆ ئەوان بكەنەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە7467