هەمەڕەنگ

ئه‌مریكا: ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كریسمس ده‌ستیانپێكرد

له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا ئاماده‌كاریی بۆ جه‌ژنی‌ له‌دایكبونی‌ حه‌زره‌تی‌ مه‌سیح و سه‌ری‌ ساڵی‌ زاینی‌ ده‌ستیپێكرد و له‌ كۆشكی‌ سپیش به‌ سه‌رپه‌رشتی‌ میلانیا تره‌مپ خانمی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مریكا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ یه‌كه‌مین جه‌ژنی‌ خێزانه‌ی‌ تره‌مپ له‌ كۆشی‌ سپیدا به‌ڕێوه‌چوون..

له‌ واشنتۆنی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌مریكا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵ و له‌ دایكبونی‌ حه‌زره‌تی‌ مه‌سیح ده‌ستیانپێكرد..

دره‌ختی‌ ئه‌نجلمان سپرۆس كه‌ درێژییه‌كه‌ی‌ 79 مه‌تره‌، له‌ دارستانی‌ نیشتمانی‌ مۆنتاناوه‌ هێنراوه‌ته‌ واشنتۆن و دوو هه‌فته‌ و نیوی‌ خایاندووه‌ كه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌  كاپیتۆڵ هێڵ بۆئه‌وه‌ی‌ بكرێته‌ دره‌ختی‌ جه‌ژنی‌ له‌ دایكبون:

له‌  كۆشكی‌ سپیش میلانیا تره‌مپ خانمی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی‌ ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كات بۆ یه‌كه‌مین جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ خێزانی‌ تره‌مپ له‌ كۆشی‌ سپی‌..

نوسینگه‌ی‌ خانمی‌ یه‌كه‌م به‌ هاوكاری‌  زیاتر له‌ 150 خۆبه‌خشی‌ 29 ویلایه‌تی‌ ئه‌مریكا 1600 كاتژمێر سه‌رقاڵی‌ رازاندنه‌وه‌ی‌ هۆڵه‌كانی‌ كۆشی‌ سپی‌ بوون..

خانمی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مریكا چه‌ندین منداڵ و خوێندكاری‌ خوێندنگه‌یه‌كی‌ سه‌ربازیش نزیكی‌ بانگهێشتكردووه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ به‌شداربن له‌ ئاماده‌كارییه‌كان و  به‌ كاری‌ ده‌ستی به‌شدار ده‌بن له‌ رازاندنه‌وه‌ی‌ كۆشكی‌ سپیدا و په‌یامی‌ پیرۆزبایش بۆ سه‌ربازانی‌ ئه‌مریكا ده‌نوسن.

 كارتی‌ تایبه‌ت به‌ جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ خێزانی‌ تره‌مپ له‌سه‌ر مۆنیته‌رێك نمایش ده‌كرێت و له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ و میلانیای‌ هاوسه‌ری‌ و بارۆنی‌ كوڕه‌ 11 ساڵه‌كه‌یانه‌وه‌ ئیمزاكراوه‌..

له‌ ژووری‌ شینی‌ كۆشكی‌ سپیش دره‌ختی‌ جه‌ژنی‌ له‌دایكبون كه‌ پێنج مه‌تر و نیو به‌رزییه‌كه‌یه‌تی‌ له‌ شوێنی‌ خۆی‌ جێگیركراوه‌ و به‌ مۆری‌ هه‌موو ویلایه‌ته‌كانی‌ ئه‌مریكا رازێنراوه‌ته‌وه‌..

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت زیاتر له‌ 25 هه‌زار كه‌س بۆ به‌سه‌ربردنی‌ پشووه‌كانی‌ سه‌ری‌ ساڵ سه‌ردانی‌ كۆشكی‌ سپی‌ بكه‌ن  و كۆشی‌ سپیش رایگه‌یاند خانمی‌ یه‌كه‌می‌ ئه‌مریكا بۆ جه‌ژنی‌ سه‌ری‌ ساڵی‌ نوێ 71 تاجه‌ گوڵینه‌ و 53 دره‌ختی‌ جه‌ژنی‌ له‌ دایكبون و زیاتر له‌ 18 هه‌زار گڵۆپی و 12 هه‌زار پارچه‌ی‌ جوانكاری‌ به‌كارهێناوه‌..


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1107