هەمەڕەنگ

کچەکانی ترەمپ و کلینتۆن لەسەر کچەکەی ئۆباما هاتنە دەنگ

لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەی کچەکەی ئۆباما، ئیڤانکا ترەمپ و تشیلسی کلینتۆن هێرشدەکەنە سەر دەزگایەکی راگەیاندنی وڵاتەکەیان.

هەفەتەی رابردوو دەزگایەکی راگەیاندنی ئەمریکی وێنەی مالیا ئۆباما بڵاوکردەوە کەتیایدا دەردەکەوێت مالیا باراک ئۆباما لەزانکۆ جگەرە دەکێشێت و ماچی کوڕێک دەکات.
 
سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی وێنەکان، ئیڤانکا لەڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەڵێت، دەبێت ڕێگە بدرێت بە مالیا ئۆباما کە ژیانی ئاسایی خۆی وەک هاوڕێکانی بەسەرببات و تایبەتمەندییەکانی ژیانی پێشێلنەکرێت.

هەروەها تشیلسی کلینتۆن بەنامەیەک کە بۆ دەزگاکەی ناردوە دەڵێت، ژیانی مالیا ئۆباما تایبەتە وەک کچێکی هەرزەکار و خوێندکاری زانکۆ ژیانی ئاسایی خۆی هەیە. 

مالیا کچی باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە و تەمەنی ١٩ ساڵەو خوێندکارە لە زانکۆی هارفاردی ئەمریکی.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2783