هەمەڕەنگ

میسر: نمایشکردنی کۆمەڵێک پارچە ئاڵتونی فیرعەونەكان

لەچوارچێوەی چالاكییەكانی یادی 115هەمین ساڵەی كردنەوەی مۆزەخانەی میسر، بۆ یەكەمجار چەند پارچە ئاڵتوونێكی كۆكراوەی فیرعەون توت عەنخ ئامون نمایش كرا.

خالیج عەنانی وەزیری ئاسەوارە مێژوویەكانی میسر لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان باسی لەوە كرد ئەو كەلوپەلانە لە كاتی كنە و پشكنیەنەكاندا دۆزراونەتەوە و پسپۆڕانی میسر و ئەڵمانی لە ساڵی 2014 وە دەستیانكردنەوە بە كۆكردنەوە و پێكەوە لكانی پارچەكان.

عەنانی باسی لەوە كرد بەشێكی ئەو پارچانە لە ساڵی 1992دا دەرهێنراون لە گەنجینەیەكدا كە چەندین پارچە ئاڵتوونی بچووكی تێدابووە، دواتر ئەو پارچانە لە لایەن پسپۆڕانەوە بەیەكەوە لكێنراون و 85 پارچەی جیاوازیان لێدروستكراوە لەئێستاشدا لە مۆزەخانەكە 55 دانەیان نمایشكراوە.

كەلوپەلەكان ناوی گەنجینەی پێشتر نەبینراوی توت عەنخ ئامونی لێنراوە، پێكهاتووە لە چەك و قەڵغان و تایەی عەرەبانەی جەنگی و كەلوپەلە كەسییەكان كە توتانخامون بەكاریهێناون، بۆ ماوەی 45 رۆژ نمایش دەكرێن.

مۆزەخانەی میسر، ساڵی 1902 لە سەردەمی عەباس حیلمی دووەمدا كراوەتەوە بڕیاریشە لەداهاتوودا ئاسەوارەكانی ناو مۆزەخانەكە بگوازرێتەوە بۆ مۆزەخانەیەكی گەورە لە نزیك ئەهرامەكانی جیزە كە لە ئیستادا كاركردن تێیدا بەردەوامە و بڕیارە لە ساڵی 2018 تەواوبێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1393