هەمەڕەنگ

له‌ مالیزیا فیستیڤاڵی میوه‌ دڕكاوییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو

له‌ شارۆچكه‌یه‌كی‌ مالیزیا فێستیڤاڵی‌ دۆریان بۆ رۆشنبیری‌ گه‌شتیاری‌ به‌ڕێوه‌چوو، دۆریان میوه‌یه‌كی‌ دڕكاوی‌ ئیستیوائییه‌ و تامێكی‌ خۆش و بۆنێكی‌ تیژی‌ هه‌یه‌ و له‌ مالیزیا به‌ شای‌ میوه‌كان ناوده‌برێت.
 
شارۆچكه‌ی‌ بێنتۆنگی‌ مالیزیا یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی‌ دۆریانی‌ بۆ رۆشنبیری‌ گه‌شتیاری‌ سازكرد، ناوی‌ فێستیڤاڵه‌كه‌ له‌ میوه‌ی‌ دۆریانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی‌ گرتووه‌ كه‌ به‌ شای‌ میوه‌كان ناوده‌برێت..

شاری‌ بێنگتۆنگ كاتژمێرێك له‌ كوالالامپۆری‌ پایته‌خته‌وه‌ دووره‌ و به‌ به‌رهه‌مهێنانی‌ میوه‌ی‌ دۆریان به‌ناوبانگه‌ ئه‌و میوه‌یه‌ ئیستیوائییه‌ دڕكاوه‌ییه‌یه‌ كه‌ تامێكی‌ زۆر خۆش و بۆنێك زۆر تیژی‌ هه‌یه‌..

چه‌ندین گه‌شتیار له‌ ناوخۆی‌ مالیزیا و ده‌ره‌وه‌ی‌ هاتونه‌ته‌ بێنگتۆن بۆ خواردنی‌ میوه‌ی‌ دۆریان كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ پێوی‌ ده‌وترێت موسانگ كینگ واته‌ شای‌ میوه‌كان..

سهیمی‌ لزیم - لێپرسراوی‌ كارگێڕی‌، وتی؛ ئێمه‌ پێشوازی‌ له‌م جۆره‌ چالاكییانه‌ ده‌كه‌ین چونكه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌ له‌ بواری‌ گه‌شتیاریدا، له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك كه‌سی‌ ناوخۆش به‌ منیشه‌وه‌ زۆر ده‌رباره‌ی‌ دۆریان نه‌زانین، لێره‌ ده‌توانین زیاتر ده‌رباره‌ی‌ جۆره‌ جیاوازه‌كانی‌ دۆریان له‌ مالیزیا بزانین بۆ نمونه‌ دۆری‌ مۆسانگ كینگ..

هه‌روه‌ها ساراڤانان بیرومال - كرێكاری‌ گواستنه‌وه‌، وتی؛ چالاكی‌ له‌م جۆره‌ ده‌توانین زۆر شتی‌ تێدا ببینین كه‌ نه‌ناسراون، لێره‌ دۆریان زۆر هه‌رزانتره‌ له‌ جۆهر باهرۆ كه‌من لێی‌ ده‌ژیم،  موسانگ كینگ دۆریان لێره‌ به‌ 17 - بۆ 19 دۆلاری‌ ئه‌مریكییه‌..

میوه‌ی‌ دۆریان  میوه‌یه‌كی‌ دڕكاوی‌ ئیستیوائییه‌ و ته‌نها له‌ ناوچه‌كانی‌ باشوری‌ خۆرهه‌ڵاتی‌ ئاسیا هه‌یه‌ و هه‌ندێك زۆر حه‌زیان له‌ تامه‌یه‌كه‌یه‌تی‌ و هه‌ندێكیش زۆر ئاره‌زووی‌ بۆنه‌كه‌ی‌ ناكه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ناو فڕۆكه‌ و به‌شێكی‌ زۆر له‌ هۆتێله‌كانی‌ مالیزیا قه‌ده‌غه‌كراوه‌.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1595