زانست

ڤیدیۆ.. كۆمپانیای‌ توسلا لۆرییه‌ك دروستده‌كات به‌ كاره‌با كارده‌كات

كۆمپانیای‌ توسلای‌ ئه‌مریكا به‌نیازه‌ ئۆتۆمبێلێكی‌ بارهه‌ڵگری‌ جۆری‌ لۆری‌ دروستبكات كه‌ به‌كاره‌با كاربكات، كۆمپانیاكه‌ له‌چه‌ند دیمه‌نێكی‌ ڤیدیۆییدا لۆرییه‌كه‌ی‌ بۆ كڕیارانی‌ خسته‌ڕو.

ئیلۆن موسك به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند، لۆرییه‌كه‌ هه‌رجارێك شه‌حن بكرێته‌وه‌ له‌توانایدا ده‌بێت 804 كیلۆمه‌تر بڕوات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پتر له‌ 36 ته‌نیشی‌ لێ باركرابێت. 

به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆمپانیای‌ توسلا وتیشی‌: كڕیاران ده‌توانن له‌ئێستاوه‌ پێنج هه‌زار دۆلار پێشه‌كی‌ بده‌ن ‌و له‌ساڵی‌ 2019 توسلا ده‌ستده‌كات به‌ دروستكردنی‌ ئه‌و جۆره‌ لۆرییه‌.

موسك ئاشكرای‌ كرد، پلانی‌ هه‌یه‌ شه‌حنكه‌ره‌وه‌ی‌ گه‌وره‌ كه‌ به‌وزه‌ی‌ خۆر شه‌حن ده‌بێته‌وه‌ له‌سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا دروستبكات ‌و ئه‌و لۆرییه‌ی‌ به‌كاره‌با كارده‌كات ده‌توانێت به‌ته‌نیا له‌ماوه‌ی‌ 30 خوله‌ك شه‌حنكردنه‌وه‌دا ماوه‌ی‌ 400 میل بڕوات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە6296