هەمەڕەنگ

روسیا: چه‌ند سه‌ربازێك سێ تانكی جه‌نگی دووه‌می جیهانییان خسته‌وه‌كار

چه‌ند سه‌ربازێكی روسیا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی مورمانسك سێ تانكی سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانییان خسته‌وه‌كار، تانكه‌كان له‌جۆری تی 34 و ئه‌ی ئێس 3 و سو 100 بوون، سه‌رباری تێپه‌ربوونی كاتێكی زۆر به‌سه‌ر مێژووی دروستكردنیاندا به‌ڵام به‌ته‌واوی خرانه‌وه‌كار، یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی به‌شداربووه‌ له‌چاككردنه‌وه‌ی تانكه‌كان ده‌ڵێت ئه‌م تانكانه‌ ده‌توانن 100 ساڵی تریش كاربكه‌ن..

كونستانتین لیختوكین- جێگری به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پڕچه‌ككردن له‌بنكه‌ی میلیتاری، وتی؛ ئه‌و تانكانه‌ ئاسنن به‌دڵنیاییه‌وه‌ كات كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌یه‌، ئێمه‌ هه‌موو كارێكمان كرد بۆ چاككردنه‌وه‌یان، هه‌مووشتێكمان رێكخست، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی رێكوپێك چاك بكرێته‌وه‌ و ڕۆنی باشی تێبكرێت ، بۆماوه‌ی 100 ساڵی تر كارده‌كات..


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە7988