هەمەڕەنگ

حەمید عوسمان كلیپی چاوەزار بڵاودەكاتەوە

هونەرمەندی لاو حەمید عوسمان كلیپێكی نوێ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی بڵاودەكاتەوە كە بە تایبەت بۆ خوێندكارانی زانكۆی وتووە.

حەمید عوسمان لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوبەوە كلیپی گۆرانی چاوەزار بڵاودەكاتەوە كە لە تێكستی نزار ناشاد و میلۆدی نامۆیە، هەروەها كاری دابەشكردنی میوزیكی گۆرانییەكەش لەلایەن سیامەك فەقێ زادەوە ئەنجامدراوە.

كلیپی گۆرانی چاوەزار لە هەولێر وێنەگیراوە و بڕیار فەتاح كاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامداوە، لە چەند ڕۆژێكی كەمی بڵاوكردنەوەشیدا بینەرێكی زۆری هەبووە.

هاوكات هونەرمەند حەمید عوسمان هیوای خواستووە كە بەزوترین كات ئەم باودۆخە ناخۆشەی كوردستان كۆتای بێت، باسی لەوەش كردووە كە دەبێت هەموو لە كارەكانمان بەردەوام بین بۆ ئەوەی وەك هەمیشە لای دوژمنان بە گەلێكی زیندوو خۆمان بەرجەستە بكەین.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە5107