هەمەڕەنگ

ڤیدیۆیه‌كی ئایفۆن ئێكس ده‌بێته‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندازیارێكی كۆمپانیای ئه‌پڵ

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی یەکێک لە ئەندازیارەکانی لەکارەکەی دوردەخاتەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی مۆبایلی ئایفۆن ئێکس لەلایەن کچەکەیەوە .

بەپێی زانیارییەکانی دەزگایەکەی راگەیاندنی ئەمریکی، مۆبایلی ئایفۆن ئێکس پێش ئەوەی بکەوێتە بازاڕەوە، بروکی بیترسون کچی ئەندازیارێکی کۆمپانیانی ئەپڵ لە یوتيوب گرتە ڤیدیۆی مۆبایلەکە بڵاودەکاتەوە تێیدا باس لە تایبەتمەندییەکانی دەکات.

بروکی سەبارەت بە دورخستنەوەی باوکی لەکارەکەی دەڵێت: ٥ رۆژ پیش ئەوەی مۆبایلی ئایفۆن ئێکس بکەوێتە بازارەوە، لەلایەن باوکیەوە ڕێگەی پێدرا بوو کە لەیوتيوب بڵاوی بكاتەوە.

وەک لەگرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتوە، بروکی لە کۆمپانیای ئەپڵە لە سان فرانسیسکۆ و لە ماوەیەکی کەمدا بینەرێکی زۆری دەبێت .

کۆمپانیای ئەپڵ داوای  لە باوکی بروکی کردوە کە لە یوتوب گرتە ڤیدیۆکە بسڕێتەوە چونکە مۆبایلی ئایفۆن ئێکس بەرهەمی نوێیەتی و نەکەوتۆتە بازاڕەوە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە4781