هەمەڕەنگ

فەزڵ شاكر بە 15 ساڵ زیندانی سزا دەدرێت

ئەستێرەی ناسراوی لوبنانی فەزڵ شاكر، بەتۆمەتی پەیوەندی كردن بە گروپێكی تیرۆرستی، بەشێوەی غیابی سزای زیندانیكردنی بۆ دەردەكرێت.

دادگای سەربازی لوبنان بە تۆمەتی پەیوەندیكردن بەگروپێكی تیرۆرستی و سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر فەزڵ شاكردا دەسەپێنێت و بڕیار دەدات سەرجەم مافە مەدەنییەكانی وەك هاوڵاتییەكانی ئەو وڵاتە لێوەربگرێتەوە.

دوای بڕیارەكەی دادگا هونەرمەندان لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە پەیامی تایبەتیان هەبوو، بەشێكیان پشتگیری بڕیارەكەیان كردووە بشێكی دیكەشیان باوەڕیان بە بێتاوانی ئەو هونەرمەندە هەبووە و داوایان لێكردووە خۆی بدات بەدەستەوە.

دوای بڵاوبونەوەی بڕیارەكەی دادگاش فەزڵ شاكر پەیامی تایبەتی خۆی هەبوو، بەجۆرێك لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر چەند تویتێكی بڵاوكردەوە و ڕەخنەی لە بڕیارەكەی دادگا گرتووە و نوسیوێتی، ئەوان پەیوەندیان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبووە بە دوو ساڵ زیندانی سزادران، ئەوانەش كە ڕەفیق حەریریان تیرۆركرد كەس سزای نەدان.

فەزڵ شاكر ساڵی 1969 لە لوبنان لەدایكبووە ساڵی 1996 دەستی بە ئەنجامدانی كاری هونەری كردووە تا ساڵی 2012،  11 ئەلبوم و چەندین كلیپ و گۆرانی سینگڵی بڵاوكردۆتەوە و بۆتە یەكێك لە دیارترین ئەستێرەكانی عەرەب، ئەو ساڵی 2013 پەیوەندی بە گروپێكی چەكداری تیرۆستییەوە دەكات كە تۆمەتبارن بە كوشتنی چەندین سەربازی لوبنانی.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە7648