زانست

راپۆرتێک کارەساتێکی ئایفۆنه‌ نوێكه‌ ئاشکرادەکات

 وێنەی مۆبایلێکی ئایفۆن ٨ پلەس بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، کە بەهۆی هەڵئاوسانی باتریەکەوە شاشەکەی لێبۆتەوە.

لەوبارەوە پێگەیەکی تایبەت بەراپۆرتە هەواڵییەکانی بواری تەکنەلۆجیا دەڵێت: گەر ئەو هەواڵە راستبێت ئەپڵ رووبەری کارەساتێکی گەورە دەبێتەوە.

سایتی زا نیکست ویب لە راپۆرتە هەواڵێکیدا بە گومانەوە دەڵێت: کۆمپانیای ئەپڵ پشتی بەستووه‌ بە کۆمپانیای  Amperex Technology Limited (کە بەرهەمهێنەری باتری مۆبایلی گالاکسی نۆت 7)ه‌، به‌و هۆیه‌وه‌ پێده‌چێت جۆری باتری مۆبایلی ئایفۆن ٨ لەجۆری گالاکسی نۆت ٧ بێت.

دەشڵێت: گەر ئەو راپۆتانە راست دەرچن دەبێتە سەرچاوەی ترس بۆ ئەپڵ و هەڕەشەی کارەسەتی لێدەکەوێتەوە وەک چۆن کۆمپانیای سامسۆنگ رووبەروی بویەوە کە بەهۆی تەقینەوەی باتری گالاکسی نۆت ٧، لە بازاڕەکان کشایەوەو زەرەرێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا .

لەبەرامبەردا سەرچاوەی تر ئاشکرایدەکات، کێشەی مۆبایله‌ نوێكه‌ی ئەپڵ لە قەبارەکەیدا نیە بەڵکو لەوانەیە یەک دوو مۆبایلی رووبەروی ئەو کێشە بێتەوە.

سەبارەت بەمەش کۆمپانیای ئەپڵ دەستیکردوە بە بەدواداچوون بۆ زانینی هۆکاری هەڵئاوسانی ئەو باترییەو کە وێنەکانیان بڵاوبۆتەوە تاوەکو چارەسەری بکات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە12285