هەمەڕەنگ

سیلینا گۆمێز نەشتەرگەری چاندنی گورچیلەی بۆ ئەنجامدەدرێت

ئەستێرەی بەناوبانگی جیهانی سیلینا گۆمێز بەهۆی توشبونی بە نەخۆشی دەردە گورگ نەشتەرگەری چاندنی گروچیلەی بۆ ئەنجامدەدرێت.

سیلینا گۆمێز لەڕێی پەیجە تایبەتەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستەگرام ئاشكرای دەكات كە ماوەیەك پێش ئێستا توشی نەخۆشی دەردە گورگ بوو، پزیشكەكانیش پێیان ڕاگەیاند كە پێویستی بە چاندنی گورچیلە هەیە، دوای ئەوەش كە هاوڕێیەكی گورچیلەی خۆی پێبەخشیوە، ماوەیەك لەمەوبەر نەشتەرگەرییەكەی ئەنجامداوە.

گۆمێز ئاشكرای كردووە كە فرانشا رایسای هاوڕێی گورچیلەیەكی خۆی پێبەخشیوە، لە پەیامەكەشیدا زۆر سوپاسی كردووە ئەوەی بە باشترین دیاری وەسف كردووە كە پێی بەخشرابێت.

ئەو خانمە هونەرمەندە دوای بڵاوكردنەوەی دواین گۆرانی لە مانگی ئازاری ڕابردوودا هیچ دەركەوتنێكی نەبوو، بەڵام هەینی ڕابردوو لەگەڵ زە ویكێنی خۆشەویستی، بەشێوەیەكی ئاشكرا دەركەوتن ئەمەش بە یەكەم دەركەوتنی دادەنرێت دوای چاكبونەوەی لە نەخۆشییەكەی.

ساڵی ڕابردووش گۆمێز ئاشكرای كرد كە بەهۆی توشبوونی نەخۆشی دەردە گورگ توشی كێشەی دەرونی بووە و بەردەوام هەست بە خەمۆكی و دڵەڕاوكێ دەكات، لەو كاتەشدا بڕیاریدا بۆ ماوەیەك كارە هونەرییەكانی ڕابگرێت و لە نەخۆشخانەیەكی دەرونی چارەسەر وەربگرێت.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە2608