زانست

ڤیدیۆ.. بونەوەرێکی نامۆ دەدۆزرێتەوە

بونەوەرێکی نامۆ لە کەنار دەریای تەکساس دەدۆزرێتەوەو دەبێتە جێی سەرنج و ترسی دانیشتوانی ناوچەکە.

بەپێی رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی،  بونەوەرەکە قەبارەیەکی گەورەی شێوە ترسناکی هەیە لەگەڵ ددانی گەورەو کلکێکی درێژ.

بەهۆی زریانەکەی هەفتەی پێشوو کە ویلایەتی تەکساسی وێرانکرد ، گەشتۆتە کەنار دەریاو دەرکەوتوە.

بریتی دیسای شارەزا لە کۆمەڵگەی ئەدۆبونی نەتەوەیی دەڵێت: کاتێک بونەوەرەکە لە کەنار دەریای تەکساس دەرکەوت توشی شۆک بوین، چونکە بونەوەری لەو شێوە تاوەکو ئێستا نەبینراوەو نازانرێت چ جۆرێکە.

دەشڵێت: بەردەوام گرنگی بە ژیانی ئاژەڵە دەرەکییەکان دەدات بەتایبەت باڵندەو بونەوە دەریاییەکان، بەڵام باوەڕی نەدەکرد بونەوەرێکی لەو شێوە ببینێت .

بەڵام بەپێی بۆچوونی کینیس تیغ پسپۆڕ دکتۆر لە مۆزەخانەی سیموسیانە مێژووی نەتەوەیی، پێده‌چێ بونەوەرەکە ماری دەریای بێت لە کۆمەڵی توسکی کە بونەوەرێکی سەر بە کەنداوی مەکسیکە و خۆراکی ماسییە گەورەکان و بونەوەرەکانی تری وەک قرژاڵە.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە7819