هەمەڕەنگ

خۆشناوه‌تی‌: به‌شێكی‌ زۆر له‌ به‌رهه‌می‌ ترێی‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كرێن به‌ مێوژ

ساڵانه‌ به‌شێكی‌ زۆر له‌ به‌رهه‌می‌ ترێی‌ ناوچه‌ی‌ خۆشناوه‌تی‌ ده‌كرێت به‌ مێوژ، ئه‌وه‌ش دوای‌ ره‌نج و ماندوو بوونێكی‌ زۆری‌ جوتیاره‌كان، كه‌ به‌ بڕینی‌ ره‌زه‌كان له‌ سه‌ره‌تای‌ وه‌رزی‌ به‌هار ده‌ستپێده‌كه‌ن و تا كۆتایی‌ وه‌رزی‌ هاوین چاودێری‌ ره‌زو باخه‌كانیان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رهه‌مێكی‌ باش كۆبكه‌نه‌وه‌، له‌ كۆتاییشدا به‌شێكی‌ زۆر له‌ به‌رهه‌می‌ ترێكانیان وشكده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یكه‌ن به‌ مێوژ و چه‌ند به‌رهه‌مێكی‌ تریش لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن. 


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1292