هەمەڕەنگ

نیگاركێشێكی‌ فه‌ره‌نسی‌ پۆرترێتی‌ منداڵێك له‌سه‌ر سنوری‌ ئه‌مریكا‌و مه‌كسیك ده‌كێشێت

به‌مه‌به‌ستی‌ سه‌رنجڕاكێشانی‌ جیهان به‌لای‌ مه‌سه‌له‌ی‌  كۆچدا، نیگاركێشێكی‌ فه‌ره‌نسی‌ پۆرترێتێكی‌ گه‌وره‌ی‌ منداڵێكی‌ مه‌كسیكی‌  به‌ درێژی‌  20 مه‌تر له‌سه‌ر سنوری‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌مریكا ده‌نه‌خشێنێت.

پۆرترێته‌كه‌ بریتیه‌ له‌به‌شی‌ سه‌ره‌وه‌ی‌ منداڵێك كه‌ ده‌سته‌كانی‌ به‌شیشه‌كانی‌ سنوره‌كه‌دا گرتوه‌  ئه‌م كاره‌ هونه‌رییه‌ سه‌رنجی‌ خێزانه‌ مه‌كسیه‌كانی‌ به‌لای‌ خۆیدا  راكێشاوه‌و سه‌رقاڵی‌ سێڵفی‌ گرتنن له‌گه‌ڵ‌ وێنه‌كه‌دا.

نیگاركێشه‌كه‌ كه‌ به‌ناوی‌ جه‌ی‌ ئار ناسێنراوه‌ چه‌ندین پۆرترێتی‌ هاوشێوه‌ی له‌ چه‌ند شوێنێكی‌ تر دروستكردوه‌و به‌ رۆژنامه‌نوسانی‌ وت: رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ لاده‌درێت‌و بیرۆكه‌ی‌ پۆرترێته‌كه‌ی‌ له‌و خه‌یاڵه‌وه‌  وه‌رگرته‌وه‌ كه‌  منداڵێك له‌سه‌ر دیواری‌ سنورێك ته‌ماشا بكات.

تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1093