هەمەڕەنگ

وەرزێكی نوێی پرۆگرامی The Voice دەست پێدەكات

كەناڵی ئێم بی سی دەسپێكردنی وەرزێكی نوێی پرۆگرامی زە ڤۆیس ڕادەگەیەنێت و گۆڕانكاریش لە ئەندامانی لیژنەی پرۆگرامەكەدا ڕوودەدات.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا كە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ئەنجامدرا، مازن حایك وتەبێژی گروپی كەناڵی ئێم بی سی دەسپێكردنی وەرزی چوارەمی پرۆگرامی زە ڤۆیسی ڕاگەیاند و ئەندامانی نوێی لیژنەی پرۆگرامەكەی ئاشكرا كرد.

لەم وەرزە نوێیەی پرۆگرامەكەدا تەنها عاسی حلانی لەنێوان ئەندامانی پێشوو وەك خۆی ماوەتەوە و دوای كشانەوەی كازم ساهیر و شیرین عەبدولوەهاب و سابیر روباعی سێ ئەندامی دیكە هاتونەتە لیژنەی پرۆگرامەكە كە ئەوانیش ئەحلام و ئیلیسا و محەمەد حەماقین، ئەمە جگە لەوەی دوو ڕاگەیاندنكاری نوێ لە بری ئیمێ سەیاح پرۆگرامەكە پێشكەش دەكەن.

لەئێستادا وێنەگرتنی ئەم وەرزە نوێیە دەستی پێكردووە و بڕیارە لە چەند مانگی داهاتوودا لەسەر شاشەی كەناڵی ئێم بی سی پێشكەش بكرێت.

زە ڤۆیس یەكێكە لە پرۆگرامە بەناوبانگەكانی جیهان كە بە چەند زمانێكی جیاواز پێشكەش دەكرێت، لە سێ وەرزی پێشووی پرۆگرامەكەشدا بە زمانی كوردی چەند كوردێك بەشداریان كرد.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە1235