وه‌رزش

به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یه‌وێت به‌ مباپێ شوێنی نه‌یمار پڕبكاته‌وه‌

كیلیان مباپێ داوای ڕۆیشتنی له‌ یانه‌ی مۆناكۆ كردوه‌ و به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و یاریزانه‌ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی نه‌یمار بگوازێته‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌كیلیان مباپێ به‌ لێپرسراوانی‌ یانه‌ی مۆناكۆی ڕاگه‌یاندوه‌ ده‌یه‌وێت یانه‌كه‌ به‌جێبهێلێت و نیازی هه‌یه‌ له‌م هاوینه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌یه‌كی تره‌وه‌ بكات.

رۆژنامه‌كان بڵاویشیان كردوه‌ته‌وه‌ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌یه‌وێت مباپێ بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی نه‌یمار داسیلڤا بگوازێته‌وه‌ و گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ ده‌ستپێكردوه‌، به‌ڵام ئه‌ركی به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ ئاسان نابێت، چونكه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی‌ ریال مه‌درید و مان سیتی و سانجێرمانیش هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن و نرخه‌كه‌شی 180 ملیۆن یۆرۆیه‌.

كیلیان مباپێ ته‌مه‌نی 18 ساڵه‌ و وه‌رزی رابردوو توانی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆ 26 گۆڵ له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان تۆمار بكات و نازناوی‌ خولی‌ فه‌ره‌نساشی به‌ده‌ستهێنا و به‌ باشترین یاریزانی لاوی خوله‌كه‌ش هه‌ڵبژێردرا.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە961