وه‌رزش

ڤیدیۆ.. ڕیال مه‌درید یاریی دۆستانه‌ی‌ له‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ خولی‌ ئه‌مریكا برده‌وه‌

یانه‌ی ڕیال مه‌درید دواین یاریی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاریی برده‌وه‌و به‌ لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ شكستی به‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ خولی‌ ئه‌مریكی هێنا.

یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ دواین یاریی دۆستانه‌یدا له‌ ئه‌مریكا ڕووبه‌ڕووی ئه‌ستێره‌كانی‌ خولی‌ ئه‌مریكی بوه‌وه‌ كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ ریكاردۆ كاكا و باستیان شڤاینشتایگه‌ر و داڤید ڤیا و چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی تر یارییان بۆ ده‌كرد، تایمی یه‌كه‌م به‌ بێ گۆڵ كۆتایی هات دوای‌ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌ك نه‌یتوانی‌ سوود له‌ هێرشه‌كانی‌ بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر وه‌ربگرێت.

له‌ تایمی دوه‌مدا ریال مه‌درید توانی‌ به‌ربه‌ستی یه‌كسانبون بشكێنێت و گۆڵی پێشكه‌وتن له‌ خوله‌كی‌ 59 له‌ رێگه‌ی بۆرخا مایۆراڵه‌وه‌ تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ نزیك بوو به‌ بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید كۆتایی بێت به‌ڵام له‌ خوله‌كه‌كانی‌ كۆتایی دۆمینیك دوێر گۆڵی یه‌كسانبوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌ستێره‌كانی‌ ئه‌مریكا كردو یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات.

بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ په‌نابرایه‌ به‌ر لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و ریال مه‌درید 4 به‌ 2 سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردو یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی ریال مه‌درید بوو له‌ ئاماده‌كارییه‌كانی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ دوای‌ ئه‌وه‌ی سێ یاریی به‌رامبه‌ر مان یونایتد و مانچسته‌ر سیتی و به‌رشه‌لۆنه‌ دۆڕاند.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە542