وه‌رزش

ریاڵ مه‌درید دوا یاریی‌ دۆستانه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌ستێره‌كانی‌ خولی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامده‌دات

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دوا یاریی‌ دۆستانه‌ له‌ وڵاتی‌ ئه‌مریكا ئه‌نجامده‌دات و رووبه‌روی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ خولی‌ ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه‌.

كاتژمێر 4ی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دوا یاریی‌ دۆستانه‌ی‌ ئاماده‌كاریی‌ بۆ یارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێ‌ ئه‌نجامده‌دات و تیایدا رووبه‌روی‌ ئه‌ستێره‌كانی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه‌، كه‌ دیارترین یاریزانه‌كانی‌ خوله‌كه‌ یاریی‌ بۆ ئه‌و تیپه‌ ده‌كه‌ن له‌سه‌رو هه‌موشیانه‌وه‌ شڤاینشتایگه‌ری‌ ئه‌ڵمانی‌ كه‌ كاپتنی‌ تیپه‌كه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ریكاردۆ كاكای‌ به‌رازیلی‌.

ریاڵ مه‌درید دوای‌ گه‌یشتنی‌ به‌ شاری‌ شیكاگۆ یه‌كه‌یه‌كی‌ راهێنانی‌ ئه‌نجامداو خۆی‌ بۆ ئه‌و یارییه‌ ئاماده‌كرد.

ریاڵ مه‌درید له‌و یارییه‌دا جگه‌ له‌ كریستیانۆ رۆناڵدۆ كه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ گه‌شتی‌ ئه‌مریكای‌ نه‌كرد و به‌شداری‌ ناكات، له‌ تواناكانی‌ گاریس به‌یڵیش بێبه‌ش ده‌بێت چونكه‌ له‌كاتی‌ راهێنانه‌كاندا له‌ قاچی‌ راستیدا هه‌ستی‌ به‌ ئازار كردووه‌و راهێنانه‌كانی‌ به‌جێهێشتووه‌.

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید دوای‌ ئه‌و یارییه‌ راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئیسپانیاو ئاماده‌كاریی‌ بۆ یاریی‌ جامی‌ سوپه‌ری‌ ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر مانچسته‌ر یونایتد ده‌كات.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە371