وه‌رزش

بارتۆمیۆ: نه‌یمار گه‌ر ده‌یه‌وێت بڕوات ده‌بێت نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بدات

سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی نه‌یمار داسیلڤا ده‌كات و ده‌ڵێت گه‌ر بڕوات ده‌بێت پاره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بدات و ئێمه‌ له‌ یه‌ك فلسی خۆمان خۆش نابین.

له‌ چاوپێككه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی  ئی ئێس پی ئێن له‌ مه‌یامی ئه‌مریكا ماریا باتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌ره‌شلۆنه‌ له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆیشتنی نه‌یمار بۆ پاریس سانجێرمان وتی: ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت نه‌یمار له‌گه‌ڵمان بمێنێته‌وه‌و به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام گه‌ر بیه‌وێت بڕوات ئێمه‌ گرێبه‌ستێك له‌ نێوانماندا هه‌یه‌ و ده‌بێت نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی بدات، چونكه‌ ئێمه‌ له‌ یه‌ك فلسی خۆمان خۆشنابین.

سه‌رۆكی به‌رشه‌لۆنه‌ هۆشداری ده‌داته‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش و ده‌ڵێت: گه‌ر ئه‌وان سوور بن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی ئێمه‌، ده‌بێت تا دوا فاسی نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ بده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌وروپا یاسای یاریی خاوێنی هه‌یه‌و هه‌ر یانه‌یه‌ك سه‌رپێچی بكات سزا ده‌درێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی نه‌یمار 222 ملیۆن یۆرۆیه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە447