وه‌رزش

مه‌رجی‌ مانه‌وه‌ی مباپی‌ له‌ مۆناكۆ

كیلیان مباپی‌ به‌مه‌رجی‌ زیادكردنی‌ موچه‌كه‌ی‌ له‌ یانه‌ی‌ مۆناكۆ ده‌مێنێته‌وه‌‌و داوا ده‌كات ببێته‌ خاوه‌نی‌ زۆترین موچه‌ له‌و یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌.

رۆژنامه‌ی‌ لۆ باریزیانی‌ فه‌ره‌نسی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، تا ئێستا ئیداره‌ی‌ یانه‌ی‌ مۆناكۆ ‌و كیلیان مباپی‌ نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ نێوانیان.

لۆ باریزیان ئاشكرایكردوه‌، مه‌رجی‌ مباپی‌ بۆ نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ زیادكردنی‌ موچه‌كه‌یه‌تی‌، له‌هه‌مان كاتدا ببێته‌ خاوه‌نی‌ زۆترین موچه‌ له‌یانه‌ی‌ مۆناكۆ، كه‌ ئێستا رادامێل فالكاو به‌ 7 ملیۆن یۆرۆی‌ ساڵانه‌ زۆرترین موچه‌ی‌ هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی‌ لۆ باریزیان، گرێبه‌ستی‌ مباپی‌ له‌ ساڵی‌ 2019 كۆتایی پێدێت، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی‌ یانه‌ی‌ مۆناكۆ پێش گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ بۆ نوێنه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وا یانه‌ گه‌وره‌كانی‌ ئه‌وروپا‌و له‌سه‌رو هه‌مویانه‌وه‌ ئاماده‌یه‌ پاره‌یه‌كی‌ زۆر له‌پێناویدا خه‌رج بكات كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ 180 ملیۆن یۆرۆ.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە432