وه‌رزش

مان سیتی و مۆناكۆ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی بنیامین مێندی ڕێككه‌وتن

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی له‌ گواستنه‌وه‌ی بێنیامین مێندی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و ئه‌مڕۆش به‌فه‌رمی‌ ئیمزای‌ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ كرد‌و پێشكه‌شی‌ راگه‌یاندنه‌كان كرا.

تۆڕی هه‌واڵی سكای سپۆرت بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ بێنیامین مێندی به‌ بڕی 51 ملیۆن پاوه‌ند و بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رز په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزییه‌وه‌ ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوه‌م یاریزانی یانه‌ی مۆناكۆیه‌ له‌م هاوینه‌دا په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی مان سیتییه‌وه‌ ده‌كات، دوای‌ ئه‌وه‌ی بێرناردۆ سیلڤا چوه‌ته‌ ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌وه‌.

نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆش بێنیامین مێندی له‌ شاری‌ لۆس ئه‌نجلسی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندی‌ به‌یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتیه‌وه‌ كرد‌و دوای‌ تێپه‌ڕاندنی‌ پشكنینه‌ پزیشكیه‌كان، به‌فه‌رمی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئیمزا كرد‌و پێشكه‌شی‌ راگه‌یاندنه‌كان كرا.

مێندی شه‌شه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی یانه‌ی مان سیتیه‌ له‌مساڵدا و پێشتر كایل والكه‌ر و برناردۆ سیلڤا و ئیدێرسۆن و دانیلۆ و دۆگلاس لویزی بردوه‌ته‌ ریزه‌كانییه‌وه‌و، له‌ هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌لێكسیس سانچێزی هێرشبه‌ری ئارسناڵیشدایه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە302