وه‌رزش

پیكێ هه‌واڵێكی خۆش ده‌داته‌ به‌رشه‌ییه‌كان

جیرارد پیكێی به‌رگریكاری به‌رشه‌لۆنه‌ له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی نه‌یمار داسیلڤا دڵنیایی به‌ هانده‌رانی یانه‌كه‌ی ده‌دات.

دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی‌ نه‌یمار به‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان و داپۆشینی ڕووپه‌ڕی رۆژنامه‌كان، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی‌ هه‌وڵه‌كان و مانه‌وه‌ی یاریزانه‌كه‌ی له‌ كامپ نوو دووپاتده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ و راهێنه‌ریش مانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ به‌رازیلییه‌كه‌یان راگه‌یاند، هێشتا هه‌واڵه‌كانی رۆیشتنی نه‌یمار به‌رده‌وامن.

له‌ دواین هه‌وڵدا بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان جیرارد پیكێی به‌رگریكاری به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ په‌ڕه‌ی  ئینستاگرامی خۆی وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نه‌یمار بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ڕایگه‌یاندوه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

دوای دانانی ئه‌و وێنه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 20 خوله‌كدا زیاتر له‌ 30 هه‌زار جار له‌ لایه‌ن هه‌وادارانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی میدیایی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی نه‌یمار له‌ نێوان مانه‌وه‌و ڕۆیشتن كۆتایی نه‌هاتوه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە775