وه‌رزش

ڤیدیۆ.. جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كان: ریاڵ مه‌درید به‌ مان یونایتدی‌ دۆڕاند

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید به‌ شكست ئاماده‌كارییه‌كانی‌ بۆ وه‌رزی‌ نوێ ده‌ستپێكردو له‌ جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كاندا به‌ مانچسته‌ر یونایتدی‌ دۆڕاند.

له‌ یه‌كه‌م یاریی‌ خۆی‌ له‌ جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كاندا، یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ پاڵه‌وانی‌ چامپیۆنس لیگ له‌ وڵاتی‌ ئه‌مریكا رووبه‌روی‌ یانه‌ی‌ مانچسته‌ر یونایتدی‌ پاڵه‌وانی‌ یۆرۆپا لیگ بووه‌وه‌.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ تایمی‌ یه‌كه‌مدا ئاستی‌ یاریزانانی‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌ یه‌كه‌وه‌ نزیكبوو به‌ڵام له‌ دوا خوله‌كه‌كاندا مانچسته‌ر یونایتد گۆڵێكی‌ له‌رێگه‌ی‌ جیسی‌ لینگارده‌وه‌ تۆماركرد.

له‌ تایمی‌ دووه‌مدا راهێنه‌ری‌ هه‌ردوو یانه‌ چه‌ند گۆڕانكارییه‌كیان ئه‌نجامداو به‌ پێكهاته‌یه‌كی‌ جیاوازه‌وه‌ یارییانكرد، له‌ خوله‌كی‌ 69 دا ناوبژیوان لێدانێكی‌ سزای‌ بۆ ریاڵ مه‌درید هه‌ژمار كردو كاسیمیرۆ توانی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ یه‌كسانبكاته‌وه‌، كاتی‌ یاسایی‌ یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانی‌ و به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتایی‌ هات.

دواتر بۆ یه‌كلایكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كه‌ په‌نا برایه‌ به‌ر لێدانی‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و دواجار یاریزانانی‌ مانچسته‌ر یونایتد توانیان 2 به‌ 1 یارییه‌كه‌ ببه‌نه‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە435