وه‌رزش

مانچسته‌ر سیتی گواستنه‌وه‌ی‌ دانیلۆی ڕاگه‌یاند

یانه‌ی‌ مانچسیته‌ر سیتی ئینگلیزی دانیلۆ لویز داسیلڤای به‌رگریكاری له‌ ڕیال مه‌دریده‌وه‌ برده‌ ڕیزه‌كانییه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی‌ 5 ساڵ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵدا ئیمزا كرد.

یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتی له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆ ی رایگه‌یاندوه‌ بۆ ماوه‌ی 5 وه‌رزی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دانیلۆی به‌رگریكاری باڵی راست ئیمزا كردوه‌و، به‌ سه‌ركه‌وتوویی پشكنینه‌ پزیشكییه‌كانی‌ تێپه‌ڕاندوه‌ و نرخی گواستنه‌وه‌كه‌شی 30 ملیۆن یۆرۆیه‌.

گواستنه‌وه‌ی دانیلۆی به‌رگریكاری به‌رازیلی چواره‌م گرێبه‌ستی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌ی‌ مانچسته‌ر سیتییه‌ دوای گواستنه‌وه‌ی كایل والكه‌ر و برناردۆ سیلڤا و ئێدێرسۆن.

له‌ لێدوانێكیشیدا دوای‌ ئیمزاكردنی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی دانیلۆی ته‌مه‌ن 26 ساڵ وتی: زۆر دڵخۆشم به‌ په‌یوه‌ندیكردن به‌ مانچسته‌ر سیتیی و هه‌وڵده‌ده‌م متمانه‌ی ته‌واوی راهێنه‌ر به‌ده‌ستبهێنم بۆ ئه‌وه‌ی له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیدا خۆم جێگیر بكه‌م.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە180