وه‌رزش

جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كان: رۆما و پاریس سان جێرمان به‌یه‌كده‌گه‌ن

یارییه‌كانی‌ جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كان به‌رده‌وامه‌ و به‌ره‌به‌یانی‌ پێنجشه‌ممه‌ش یانه‌ی‌ رۆمای‌ ئیتاڵی‌ رووبه‌روی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ده‌بێته‌وه‌.

یانه‌ی‌ رۆما دوا راهێنانه‌ی‌ بۆ رووبه‌روبونه‌وه‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ له‌نێو یاریگای‌ زانكۆی‌ ئیسترن له‌ ویلایه‌تی‌ میچیگان ئه‌نجامدا كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كه‌ كاتژمێر 3ی‌ به‌ره‌به‌یانی‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ جامی‌ دۆستانه‌ی‌ پاڵه‌وانه‌كان به‌رێوه‌بچێت.

یانه‌ی‌ رۆما له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری‌ محه‌مه‌د سه‌ڵاح و ئه‌نتۆنیۆ رۆدریگێر و لیاندرۆ پاریدیس بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فرانچیسكۆ تۆتی‌ به‌ یه‌كجاری‌ وازی‌ له‌ یاریكردن هێنا، به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ ریك كارسدۆرب یاریزانی‌ فاینۆرد و جینكیز ئۆندری‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ ئه‌سته‌نبوڵ باشاكشه‌هیر و برۆنۆ پیرێزی‌ یاریزانی‌ تۆرینۆدا ئیمزاكرد، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌مساڵ جیاواز ده‌ربكه‌وێت به‌ تایبه‌ت كه‌ دی‌ فرانشیسكۆی‌ كردۆته‌ راهێنه‌ر به‌ڵام پێناچێت سه‌ركه‌وتوو بێت.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ باش خۆی‌ بۆ یارییه‌كانی‌ وه‌رزی‌ نوێ‌ ئاماده‌ ده‌كات و دوای‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌م یارییه‌ش له‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوودا رووبه‌روی‌ یانه‌ی‌ تۆتنهام ده‌بێته‌وه‌.


تێبینی بنوسە

خوێندراوەتەوە323